٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٥٤
دار گوێز گێرانەوەی جەنایەتێکی دیکەی سەدام دژی کورد

مورتزا شایستە، وتەبێژی ئەنجومەنی سینفی نمایش ڕایگەیاند کە فیلمی "دار گوێز" لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مهدەویان لە ٨ بۆ ١٣ خەزەڵوەر لە کوردستان نمایش دەکرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مورتزا شایستە وتەبێژی ئەنجومەنی سینفی نمایش سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٣ ی ڕەزبەر وتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ وا بڕیار درا کە فیلمی سینەمایی " تلە پاتی" لە دەرهێنانی ڕەزا شاڵچی و " کەلە پووک" دوای پشوودانەکانی سینەما، نمایش بکرێت و هەموو سینەماکان دەتوانن ئەو فیلمە بڵاو بکەنەوە.

شایستە هەروەها وتیشی: فیلمیران کۆمپانیای بڵاو کەرەوەی " دار گوێز" لە دەرهەێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان داوای نمایشتی ئەو فیلمە لە ڕێکەوتی ٨ بۆ ١٣ ی خەزەڵوەری کرد هەر بۆیە بڕایرە ئەو فیلمە لە ئەو ڕێکەوتە لە کوردستان نمایشت بکرێت.

342/